ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم ڕقی له ‌خه‌ڵكه‌ و به‌ شێوازی جۆراوجۆر سزای خه‌ڵك ده‌دات. پاره‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ پاره‌ی دووقات موچه‌ی هه‌یه‌ .
ئه‌بوكاروان مام فارس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان له‌ وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌، وتی، جه‌وهه‌ری كاری ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه ‌پاره‌ی هه‌یه‌ یاخود پاره‌ی نیه،‌ به‌بڕوای من جه‌وهه‌ری ئه‌م حكومه‌ته‌ ئازاردانی خه‌ڵكه.‌ ڕقی له‌و خه‌ڵكه‌یه‌ به‌جدی، بۆیه‌ به ‌شیوازی جۆراوجۆر سزای ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌دات. ئه‌گه‌ر موچه‌ له‌ كوردوستان نه‌بوبێتیش خۆ له ‌ڕووی ئازادیه‌كان و له ‌ڕووی بێكاری و له ‌ڕووی به‌رده‌ست كردنه‌وه‌ی دیموكراتی هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ بابه‌تی ئه‌ساسین كه ‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌سه‌ڵاتێكه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌ .
وتیشی، به‌بڕوای من پاره‌ هه‌یه‌ له‌كوردستان وه‌ئه‌م حكومه‌ته‌ پاره‌ی هه‌یه‌  پاره‌ی دووقات موچه‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام نایه‌وێت موچه‌ی خه‌ڵك بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بیر له ‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ ئێستا ئه‌م مانگه‌ هه‌موو ته‌سه‌وراتێك وایه‌ داتاكانمان وامان پێده‌ڵێن كه ‌ده‌توانێت  موچه‌ بدات بۆچی نایدات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكیتر كه ‌نه‌یبوو خه‌ڵك بڕوای پێ بكات ، بێ منه‌ته‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆیه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌سه‌ڵاتێكی  به‌جدی سه‌ركه‌وتوو نیه، ده‌سه‌ڵاتیكی فاشیله‌.
ڕونیشیكرده‌وه، ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ڕیزه‌كانی خۆی یه‌ك بخات وه‌ده‌بێت هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به ‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیئتیلافی حوكمڕانین ته‌نیسیق و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی  ڕووبه‌ڕوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ببنه‌وه‌ وه‌جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌ گه‌ل سه‌رچاوه‌ی حوكمڕانیه‌ فشاره‌كان بخڕیته‌ گه‌ڕ به‌جدی بێنه‌سه‌رخه‌ت بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌ وه‌داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر جیبه‌جی بكه‌ن .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی شیوعی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، من بڕوام وایه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ كراوه‌ به ‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ نه‌كردنی كاری كردووه‌ ئه‌گینا بۆچی باسی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌ ته‌سلیمی   به‌غداد بكرێت بۆچی خۆی نایداته‌ سۆمۆ بۆچی ده‌یه‌وێت پاره‌كه‌ی بداته‌  حكومه‌تی به‌غداد به‌ تایبه‌تی  كه‌ خۆی ئه‌یفرۆشێ به‌نرخێك زۆر كه‌متره‌له‌وه‌ی كه‌ سۆمۆ ده‌یفرۆشێ، بابه‌تێكی تریش ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ مه‌وزوعی باج وناوخۆونه‌وت هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كات نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وكاره‌یان كردبێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و فشاره‌ی كه‌ده‌وترا ئه‌مانه‌ ڕێك ناكه‌ون به‌ڵام به‌دیوێكی تردا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم