بەغدا و واشنتۆن لە سەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕێککەوتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەمزووانە بەغدا و واشنتۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕێککەوتن لە سەر چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاودەکەنەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی لەم بەیاننامە هابەشدا جەخت لە سەر چوونە دەرەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ دەکەن.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی دوو لایەن، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە ئاستی یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان کورت دەکرێتەوە.