بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لەپارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد ، لەماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردودا ٢ توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەمان گیانیان سپاردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. شوان عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بەچارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا رایگەیاند، بەداخەوە لەماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردودا ٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەمان گیانیان سپاردووە، بەمەش لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاوڵاتی لەنەخۆشخانەكەمان كۆچی دواییان كردووە.
وتشی، بەوەرگرتنی ڤاكسین بەستنی ماسك یارمەتیدەرمان بن لەڕێگریكردن لەمەرگی ئەزیزانتان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی هەڵەبجە.
کامەران کەریم
July 23, 2021