دەستەی هەمانگی گروپەکانی موقاوەمەی عێراقی دووپاتی دەکاتەوە، رێگەنادەن هیچ سەربازێکی بیانی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان بمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەستەی هەمانگی گروپەکانی موقاوەمەی عێراقی، بەیاننامەیەکی لەبارەی دوایین گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی بەغدا و واشنتن بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "راهێنەرە سەربازییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، شکستیان هێناوە لە عێراق و رۆڵی سیخوڕ بەسەر دەزگا ئەمنییەکان دەبینن، بۆیە رێگەنادەین هیچ سەربازێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق بمێنێتەوە".
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە "ئەرکی سەرەکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق، پارێزگاریکردنە لە ئیسرائیل و سیخوڕی بەسەر گرووپەکانی موقاوەمە".
پەیوەست بەو پرسە، قەیس خەزعەلی ئه‌مینداری عەسائیب ئه‌هلی حه‌ق رایگەیاندبوو "مانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مەریكا له‌پێناو عێراقییه‌كان نییه‌، به‌ڵكو بۆ به‌رژوه‌ندی ئیسرائیله‌".