لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ بریکاری وەزارەتی کارەبا قایمقامی کەلار داوای زیادکردنی کارەبای نیشتمانی دەکات .
بەپێی راپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری قەزای کەلار بە هۆی کەمی کارەبای نیشتمانی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ١٠ مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری قەزای کەلار لە کار کەوت قایمقامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ بریکاری وەزارەتی کارەبا داوای زیادکردنی کارەبای نیشتمانی دەکات بۆ سنوورەکە .
قایمقامی کەلار ڕوونی کردەوە و ئەگەر کارەبای نیشتمانی زیاد نەکرێت بەشی زۆری مۆلیدە ئەهلییەکان لە کار دەکەون بەشی زۆری گەڕەکەکانی کەلار لەم گەرمایەدا بێ کارەبا دەبن.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەتی کارەبا بەڵێنی کاری جدی و هەوڵی تەواو بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی گەرمیان بدات.
کامەران کەریم