٢٥ پەرلەمانتاری کوردستان دەربارەی هۆشداریەکانی وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە. بۆیە، هەڵوێستی ئێمەی پەرلەمانتاران بەمجۆرەیە:
١ - ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات.
٢ - دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە؛ كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی "پاشەكەوتی موچە" و "لێبڕینی موچە" و "نەدانی موچە"دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.
٣ - دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای موچەخۆران، لەچوارچێوەی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020/ چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان دا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی "هەژماری بانكیی" و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبوەكان یەكلابكرێتەوە، وەكچۆن لە مادەی (13/ بڕگەی یەكەم، خاڵی 1)ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر موچەخۆران، كە هێشتا موچەیەكی تەواوەتیی بێ لێبڕین-یان وەرنەگرتوە.
٤ - ئێمەی پەرلەمانتاران ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- عەلی حەمەساڵح.
3- شادی نەوزاد.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- شیرین یونس.
6- هەڵز ئەحمەد محەمەد.
7- ئاشنا عەبدوڵلا.
8- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
9- سەلمە فاتیح.
10- ئیسماعیل تەها سگیری.
11- سیروان بابان.
12- محێدین حەسەن یوسف.
13- سەرچنار ئەحمەد.
14- دابان محەمەد.
15- شێركۆ جەودەت.
16- شیرین ئەمین.
17- شەمۆل ئاشتی سابیر.
18- دیاری ئەنوەر.
19- شایان كاكە ساڵح.
20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ.
21- جەلال محەمەد.
22- رزگار محەمەد.
23- روپاك ئەحمەد رەحمان.
24- یاسین خدر تەها.
25- كاروان گەزنەیی.
کامەران کەریم