به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌پێی فه‌رمانی دادگا، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌لی جه‌مال قدروری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌پێی مادده‌ی 194 له‌یاسای گومرگی عێراقی، عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان، حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون.
پێشتر بڵاوکرایەوە دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بون له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به خاڵه سنورییه‌كان ئاماده‌ی دادگا بن، دادگای قۆره‌تو له‌گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ده‌ركردوه.
کۆتایی/.