ئاسایشی شارەزوور دەست دەگرێت بەسەر ماتۆڕسکیلی بەدح و ترێل دەگرێت .
لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە  هاتووە، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ ناشارستانیه‌كان  و به‌كار هێنانی ماتۆڕی بێسه‌ره‌تاو بێزار كردنی هاولاتیان. له‌ ڕیگه‌ی خراپ به‌كار هێنانی ماتۆڕسكیله‌وه‌. سكالایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان پێگه‌شتوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی دووتایه‌ی جۆری (به‌طح و ترێل) بوه‌ته‌ باو و به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و بێزاركه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێن و به‌شێوه‌ی تیم و گروپ  له‌سه‌یرانگا و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان و كۆلانه‌كاندا تێده‌پرن و ده‌نگێكی بێزاركه‌ری هه‌یه‌ و بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان پێبگات .
ڕونیشکراوەتەوە، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز داده‌وه‌ردا بریارماندا ده‌ستبه‌سه‌ر  ئه‌و ماتۆڕانه‌دا بیگیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێته‌وه‌ بۆیه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین  خاوه‌ن و به‌كه‌رهێنه‌ری ئه‌و دوو جۆره‌  ماتۆڕسكیله‌ن له‌‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئه‌و ماتۆڕانه‌ له‌ سنوری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیماندا نه‌هێلن و به‌كاری نه‌هێنن دواتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌ كه‌س ناكرێت و دوای ئه‌و كاته‌ دیاری كراوه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌رماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌. بڕیاره‌كه‌ش ته‌نها ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ماتۆڕه‌كانیان له‌ناو شه‌قامه‌كاندا پێبگیرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و زانیاریان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌جۆرێك ماتۆره‌كانیان له‌ماڵه‌وه‌ هه‌ڵگرتبێت یان شاردبێتیانه‌وه‌.
کامەران کەریم