به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات، ئەو هێزە لەگەڵ سوپای عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق ئاشكرای كردوه، هه‌ولێر و بەغدا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن و بڕیاریش وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی سوپا و پێشمه‌رگه كه بڕیار له‌پێكهێنانیان دراوه، ده‌ست به‌مه‌شق‌و ڕاهێنان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتووە، دوای كۆتاییهاتنی مه‌شق‌و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه و سوپا له چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌دا، دواتر به‌گوێره‌ی پێویستی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا دابه‌شده‌كرێن.
لیوا عه‌بدولخاق بۆ میدیای فه‌رمی پارتی، وتویه‌تی، له‌پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه‌دا هیچ كه‌سێكی نوێیان بۆ دانامه‌زرێن و له هێزه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێكده‌هێنرێن.