لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان لە ناحیەی خورماڵ سێیەم بنکەی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێتەوە .

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەڕێکردنی کاری هاوڵاتیان و نەهێشتنی قەرەباڵخی  لە هەردوو بنکەی کوتان لە هەڵەبجە بڕیار درا تیمێکی تەندروستی تایبەت بە سێیەم بنکەی وەرگرتنی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجەوە بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە پێکبهێنرێت لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید علی شیعە لە ناحیەی خورماڵ بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ سەرجەم ھاوڵاتییانی سنوری ھەورامان و زەڵم و شارەزوور و خورماڵ و گوند و شارەدێکانی دەوروبەری .

وتیشی، ئاگاداری ھاوڵاتیان  دەکەینەوە لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٣/٨/٢٠٢١ دەتوانن سەردانی  بنکەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا .

کامەران کەریم