ئاسایشی شارەزوور دەست بەسەراگرتنی ژمارەیک دەمانچەی علوجدا گرت .
لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە  نێردراوە  هاتووە، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاغچیه‌تی كردن و به‌زاندنی سنووره‌كان به‌نایاسایی . هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه‌ به ‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (194له‌ یاسای گومرگ) تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ك . أ . ح)  ده‌ستگیر كرد كه‌ (60) شه‌ست ده‌مانچه‌ی  جۆری  عولوجی دوو نه‌جمه‌ی usa و‌ (19) سپلێتی پێبووه ویستویه‌تی به‌ڕیگه‌یه‌كی قاچاغ و  نا یاسایی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئیرانی بكات .
باس لەوەشکراوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌ .
 کامەران کەریم