وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەین لە نێو قۆناغی ترسناكی كۆرۆنادابین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر كەسێك نۆرەی ڤاكسینكردنی بێت بە نامەی مۆبایل ئاگادار دەكرێتەوە و پێویست ناكات قەڕەباڵغی دروست بكات.
وتیشی:ئەڵمانیا 100 هەزار پشكنینی پی سی ئاڕ پێشكەشی هەرێمی كوردستان كردووە.
لای خۆشییەوە كونسوڵی ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسەكەدا ڕایگەیاند، بنكەی گەرۆكیان بۆ پشكنینی پی سی ئاڕ دروست كردووە.
شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و ئاماری توشبون و گیانلەدەستدان بە شێوەی بەرچاو بەرزبۆتەوە و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری دەدەن لەوەی پێویستە ڕێنماییەكان جێبەجێ بكرێن.