شۆفێرێک دەکەوێت بەژێر تراکتۆرەکەیەوە و گیان لەدەستدەدات.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی  جەمال قدوری لێپرسراوی   ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنورەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (عسمان احمد وەیس ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شۆفێری تراکتۆرە و  لای ماڵی خۆیان کەوتۆتە ژێر تراکتۆرەکەیەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .
 کامەران کەریم