ئەندامێکی پەرلامانی عێراق ئاشکرایکرد، بە پشتیوانی حکومەتی عێراق پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان بێ بەرامبەر فراوان دەکرێت .
غالب محەمەد عەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، توانراوە (۲۷٠) هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان ئەنجامبدرێت لە سەر ئەرکی حکومەتی عێراق، هەڵمەتە نوێیەکە هەڵەبجە و راپەرین و کفری دەگرێتەوە، رۆژانە دەتوانرێت (۳) هەزار پشکنین بکرێت.
وتیشی، توانراوە دەرفەتی کارکردن بۆ ۱٥٠ گەنجی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دابینکراوە لەچوارچێوەی هەمان پرۆژە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە، شەش ئامێری نوێی تاقیگەی کۆرۆنا دابینکراوە بۆ سلێمانی و گەرمیان کە بەهای زیاتر لە (۱٠) ملیۆن دۆلار، بۆ چەند مانگی داهاتوو پرۆژەکە نوێدەکرێتەوە لەسەر وەزارەتی تەندروستی عێراق.
سازدانی - کامەران کەریم