سەردار شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند کە شەپۆلی میدیایی نوێی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زایۆنیستەکان، لەبارکردنی بەستێنە بۆ سەرکێشی و ئاژاوەیێکی نوێ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شکارچی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە شەڕی میدیایی وڵاتانی دەرەوەی ناوچە بە یارمەتیی ڕژێمی زایۆنی و هەندێ لە وڵاتانی بەکرێگیراو لە ناوچەکەدا، شەڕی دەروونییە و بەستێن لەبارکردنە بۆ سەرکێشییەکی نوێ.
بەرپرسە سەربازییەکی ئێران، وێڕای ئاماژە بە شەڕی میدیایی هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبستان و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی و بانگەشەی نائەمن کردنی ڕەوتی هاتوچۆی کەشتییەکان لە ئاوەکانی دەریای عەمان، وتی: هەواڵی دژبەیەکی هەندێ لە میدیا ڕۆژئاواییەکان، زایۆنیسم و سەعوودی سەبارەت بە تێکچوونی سەقامگیریی دەریایی و فڕاندنی کەشتی لە ئاوەکانی ناوچەکە، چەشنێک لە شەڕی دەروونییە و بەستێن لەبار کردن بۆ سەرکێشی نوێ.
شکارچی وتیشی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای یارمەتی گەیاندن بە دابین کردنی ئاسایشی هاتوچۆی بازرگانی دەریایی، هەر چەشنە جووڵەیێکی گومانلێکراوی لە ژێر چاودێری دایە و ئامادەیی بەرپەرچدانەوەی هەیە.
هەروەها ئامادەیی هێزە دەریای سوپای پاسداران و ئەرتەشی بۆ یارمەتی گەیاندن ڕاگەیاند.