ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، "پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستيى گشتیى شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازاره‌وه‌ى كه به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مه‌ترسيه‌كانى بۆ سه‌رگيانى هاوڵاتييان لەهەڵکشان دایە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێرچوار بڕیاری داوە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیەنراوی فەرمیی ژوورەکە، ئەم چوار بڕیارەکەى خوارەوە دراون:
يه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بۆته مه‌ترسى بۆسه‌ر گيانى هاوڵاتييان، بۆيه داوا له هاوڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ين لەپێناو پاراستنی خۆيان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی ڕێنماييه ته‌ندروستييه‌كانبن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى ماسك.
دووه‌م/ له ئه‌مڕۆوه ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميه‌ته‌كان و شاره‌وانييه‌كانى ڕاسپاردووه، چاودێرى و به‌دوا داچوونى وورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتييه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاينييه پيرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه ميلليه‌كان، ماركێت، مينى ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشيه‌كان، نۆرينگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزيشكييه‌كان، سارده‌مه‌نى، چايه‌خانه، رێستۆرانتى باخچه‌كان و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌يان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت.. بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستابێت، ڕێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر. سێيه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماييه ته‌ندروستييه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هيچ هاوڵاتييه‌ك بۆ ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هيچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگايه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕياره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌يه ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.
چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەمه‌ترسيه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميه‌ته‌كان و شاره‌وانييه‌كان لەسنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانى لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتييه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ربۆيه هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به‌تايبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.