سەرۆک کۆماری نوێی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە سیاسەتی گوشار و گەمارۆ نابێتە هۆی ئەوەی کە گەلی ئێران، بەدوای مافە یاساییەکانیەوە لەوانە گەشەپێدان نەبێت و ئێران لە هەر پلانێکی دیپلۆماتیک بۆ نەهێشتنی گەمارۆکان، پشتگیریی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 14ی گەلاوێژی 1400 پاش سوێندخواردنی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی وڵات، لە وتارێکی تێروتەسەلدا، وتی: هەموو فاکتەرەکانی هێزی نەتەوەیی لە حکوومەتی گەلدا، بەهێز دەکرێت و لە هەموو ئامرازەکانی هێزی نەتەوەیی لەوانە دیپلۆماسی و پێوەندیی نێودەوڵەتی سوود دەبینرێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین ببێت.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: بەهێزبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا ئاسایش و پاوەجێیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هەموو دەفرایەتی و تواناکانی ئێران لە ناوچەکەدا ئاسایش بەدوای خۆی دەهێنێت و ئێران پشتگیریی ئاسایشی ناوچەکە دەکات و بە تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی هێزە هەژمونی خواز و زاڵمەکان بەکار دەهێنرێت.
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕاشیگەیاند کە قەیرانەکانی ناوچە دەبێت لە ڕێگای دیالۆگی ناوچەیی و لەپێناو دابین کردنی مافی گەلانی ناوچە چارەسەربکرێن و دەستوەردانی بیانییەکان لە ناوچەکە نە تەنیا کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو خودی کێشەکەیە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەستی برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە بە تایبەت دراوسێکان درێژ دەکاتەوە، ڕایگەیاند کە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران، ئاشتیخوازانەیە و بەپێی حەرام کردنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن رێبەری باڵای وڵاتەوە، چەکی ئەتۆمی هیچ جێگەیێکی لە ستراتیژی بەرگریی ئێراندا نییە.