نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا ئيبراهيم ڕه‌ئيسى سەرۆک کۆماری ئێران كۆبووه‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم دیدارە هاتووە: له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.
دوايين پێشهات و په‌ره‌‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.