ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشاكرای كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكرێت یاخود نه‌كرێت بارودۆخی عێراق زۆر نه‌گۆڕێت چونكه ئه‌وه‌ی له ساحه‌ی عێراق ده‌گوزه‌رێ كۆمه‌ڵێك حیزب ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراق .
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی، ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئایا له مانگی 10به‌رێوه‌ده‌چێ ئه‌گه‌رێكی تاڕاده‌یه‌ك به‌هێز ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ناوخۆ وه‌ك كوتله‌كانی سه‌در و تا ئێستا 26 لایه‌نی سیاسی هه‌ڵبژاردنیان ڕه‌د كردۆته‌وه بۆیه ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ به‌رێوه‌نه‌چێت له‌واده‌ی خۆی، ڕاسیته كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت هیچ كاریگه‌ریه‌ك ناكات، كشانه‌وه‌ی سه‌در یان حیزبی شیوعی یان ئیئتیلافی عه‌لاوی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌مانه هه‌مووی كه كشاونه‌ته‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه ناچێت به‌ڵام ئه‌مانه‌ش كه‌م نین، ئێمه ده‌زانین سه‌در ئه‌توانێت به‌یه‌ك ئیعاز 1 ملیۆن كه‌س بێنێته سه‌ر خه‌ت هه‌ربۆیه پێده‌چێت به‌دڵی سه‌در یاخود لایه‌نه‌كان نه‌بێت ڕێگرییه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م دروست ده‌بێت .
وتیشی، پێده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و داخوازیانه‌ی سه‌درو لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت دوا بخرێت بۆ ساڵی ئاینده كه‌ده‌كاته 30 /4 / 2022 له‌وكاته ئه‌نجام بدرێت ، لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی كورسی ده‌دات و ڕێژه‌ی زیاتر كورسی به‌ده‌ست بهێنن بۆئه‌وه‌ی هیچ نا بتوانن به‌هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به‌هێز سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنن ، جێگای داخه ئه‌وه‌ی له عێراق و كوردستان ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌یه هه‌موو شته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانه كه‌مترینی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته وه‌هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانیش هه‌م له عێراق هه‌م له‌كوردستانیش ئه‌زمونێكی تاڵیان هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا چ ئیسلامیه‌كان چ عه‌لمانیه‌كان ،ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیانه ئه‌زمونێكی تاڵیان هه‌یه زوو هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه له‌به‌ۆئه‌وه‌ی كه‌مترین سیقه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تیان كردووه دواتریش په‌شیمان بونه‌ته‌وه لێی یاخود هه‌ر ماوه‌یه‌ك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان لێی په‌شیمان بونه‌وته‌وه .
ڕونیشیكرده‌وه، تاچه‌ند قازانجی میلله‌تی تیایه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیانه به حیزبه‌كانیشه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی خۆیان ده‌یكه‌ن نه‌ك بۆ میلله‌ت به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ میلله‌ت و حكومه‌ت هه‌مووی خراونه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبه‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت یاخود نه‌كرێت له‌وانه‌یه بارودۆخی عێراق تا راده‌یه‌كی زۆر نه‌گۆڕیت چونكه ئه‌وه‌ی له‌ساحه‌ی عێراق ده‌گوزه‌رێت كۆمه‌لێك لایه‌ن و حیزبن ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراقدا .
ئه‌و به‌رپرسه حیزبیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلای ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه یه بۆیه وه‌ك و ڕێژه‌ی نه‌گۆڕی لێهاتووه له‌وانه‌یه زۆر زۆر كاریگه‌ری نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری ده‌بێت زیاتر ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌مریكا هاتۆته عێراقه‌وه نزیكه وره‌ده ورده لایه‌نی دیموكراتی پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ غه‌ش به‌ریوه ناچێت، ساڵانه وڵاتان ته‌داخولی تێدا ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه ناچێت .
سازدانی چاوپێكه‌وتن - كامه‌ران كه‌ریم