كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ‌په‌یامێكدا ئاگاداری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی گه‌شتكردنن بۆ وڵاتی ئێران رایگه‌یاند، به‌بێ بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا رێگه‌یان پێنادرێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌په‌یامێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند، ئاگاداری هه‌مو هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ نیازن له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شت و سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی (ئاب/8)ی 2021ه‌وه‌ پێویسته‌ بروانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامی نێگه‌تیف ( PCR ) له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كانی باوه‌ر پێكراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌لیان دابێت.
هه‌ر هاوڵاتی یان گه‌شتیارێك بروانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنای پێ نه‌بێت له‌لایه‌ن كۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر ڤیزای پێنادرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتی یان گه‌شتیارێك بروانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنای پێ نه‌بێت له‌لایه‌ن كۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر ڤیزای پێنادرێت و ئێران ڕێگایان پێنادات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌".
"بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان توشی گرفت و زه‌حمه‌تی رێگا نه‌بن، داوا ده‌كه‌ین، به‌ بێ هه‌بونی بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران نه‌كه‌ن
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران باسی له‌وه‌شكرد، "بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان توشی گرفت و زه‌حمه‌تی رێگا نه‌بن، داوا ده‌كه‌ین، به‌ بێ هه‌بونی بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا به‌مه‌به‌ستی چون بۆ وڵاتی ئێران سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران نه‌كه‌ن".