وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لهبارهى ئهو قهرزهى لهسهر هاوبهشانى كارهبا ههیه لهههرێم ڕونكردنهوه دهداتو ئاشكراشیدهكات، بۆ ههموو ئهو هاوبهشانهى ئێستا قەرزی كارهبایان لایه، به12 قیست لێیان وهردهگیرێتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەمال محهمهد وەزیری کارەبای هەرێم بەماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی وتوە، "پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لەهەرێم جێبەجێدەکرێت کە بەدرێژایی تەمەنی حکومەتی هەرێمو لەدەیەی 1980 لەعێراق، پڕۆژەی دێرەلۆک بەیەکەم پرۆژەی کارۆئاوی لەعێراقو هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت".
دەشڵێت:"پڕۆژەکە بەدوو یەکەی بەرهەمهێنان، 38 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنێتو لەسەر قەرزی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بەتێچونی 129 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێتو تاکۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت".
دەربارەی دۆخی کارەبا کەمال محەمەد باسی لەوەکردوە، "چەند ڕۆژێکە ڕەوشی کارەبا باشتر بوە، ئەوەش پەیوەندی بەگەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە کە لەڕۆژی 15ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی لەکارکەوتنو دواتر بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەست بۆی تەرخانکراو دوو یەکەی بەکارخراوە، ئێستا بەشێوەیەکی مامناوەندی ڕۆژانە 15-16 کاتژمێر کارەبا لەسەرتاسەری ھەرێم دەدرێت".
سەبارەت بەقەرزی سەر هاوڵاتیانیش وەزیری کارەبا وتویهتى:"لەماوەی نۆ مانگدا، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە15%ى لێخۆشبون بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو، ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن".