وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق لە تاران کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران؛ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی دیدار و لە سەر پرسە هاوبەشەکان گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ دوو لایەن لە سەر پێوەندیی نێوان دوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان، وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارەدا بانگهێشتنامەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی دراوسێکانی عێراق، پێشکەش بە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
بڕیارە عێراق، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی دراوسێکانی عێراق، بانگهێشتی بەغدا بکات.