سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لە سەر پێویستیی هاوکاریی وڵاتانی ناوچە بۆ دابین کردنی ئاسایش و کورت کردنەوەی دەستی بیانی کرد کە بە گوتەی ئەو هۆکاری سەرەکی تێکچوونی ئارامی ناوچەکەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەرۆک کۆماریی ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 10ی ئەگێستی 2021) پێشوازیی کرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای سوپاس و پێشوازیی لە بانگهێشت کردنی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بۆ سەردان کردنی بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، هەنگاوی بەغدا بۆ بەڕێوەچوونی کۆڕبەندێکی وای، بەرزنرخاند.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە سیاسەتی ئێران گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچە لەپێناو چارەسەرکردنی پرسەکانە و دەستوەردانی بیانی بە هۆکاری تێکچونی ئارامی ناوچە و سازبوونی قەیرانی ئەمنی، دەزانێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران هەمیشە چارەسەرکردنی پرسەکانی عێراقی بە ئەولەوییەتێکی خۆی زانیەوە وتی: پێشکەوتنی عێراق بە پێشکەوتنی خۆمان دەزانین.