نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە، کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت."
راشیگەیاند، "بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە و بڕیارە لە 25ی ئابدا پارەکە بگاتە بانکەکانی هەرێم.