ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات لەدوای هەڵبژاردن و دەشڵێت: هەوڵی پارتی بۆ بردنی سەرۆک کۆمار تازە نیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، ائاشکراشی کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات لەدوای هەڵبژاردن، دەڵێت: پارتی توانیویەتی خۆسازی بکات، لەم خولەی پەرلەمان تەجاوزی هەندێک لەو گرێ یانەی کردووە کە لەکاتی ڕیفراندۆم بۆی دروستبوو، نەک ئێستا، بەڵکو پێشتریش دکتۆر فوئاد حسێن ی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کرد و پشتیوانیکرد.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: هەوڵی پارتی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، تێکچوونی سەرەتاییترین ڕێککەوتنی نێوانیانە لەگەڵ یەکێتی، هەوڵدانە بۆ دروستکردنی واقیعێکی سیاسی جیاواز، هەوڵی پارتی بۆ بردنی سەرۆک کۆمار تازە نیە، پێشتر لەبردنی ئەو پۆستە شکستی هێنا، ڕەنگە ئەمجارە بیەوێ بیبات و شکست نەهێنێت.

وابڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، كە تێیدا عێراق بۆ 83 بازنەی هەڵبژادن دابەشكراوە و لە ئێستادا كاندیدەكان و بەشێك لەلایەنەكان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.