فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ٤ سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش ده‌کرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە ٤ سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe له ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنای "گۆی بلۆری" ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، له‌گه‌ڵ ١١ فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
"ئەزموون" به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له هۆڵی سینه‌مایی "گڕاند هاڵ" Grand Hall ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له درێژه‌دا کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" Pupp، له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "لازنێ ٣"Lazne III و هه‌روه‌ها له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" Drahomíra له شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگ‌ترین ڕووداوی سینه‌مایی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگ‌ترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما له ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسکار "مایکێل کین" Michael Caine و هه‌روه‌ها له ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی "جانی دێپ" Johnny Depp به پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری" ڕێزیی تایبه‌ت ده‌گرێت.
په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" به نمایشی ٢٠٠ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" و به‌شی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات" و هه‌روه‌ها له دوو به‌شی "ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی"، له‌وانه: به‌شی "نمایشه تایبه‌ته‌کان"، به‌شی "ئاسۆکان"، به‌شی "هاوردنه به‌رچاو"، به‌شی "جیلی دوایی سینه‌مای ئه‌ورووپا"، به‌شی "ڕێزلێنان له ڕێکخراوه‌ی فیلم"، به‌شی "نمایشه‌کانی نیوه‌شه‌و" و به‌شی "خه‌ڵکی دراوسێی" له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ماکانی هوتێل "تێرماڵ"، له‌وانه: هۆلی کۆنگرێس، "گڕاند هاڵ" و سینه‌ماکانی A، B و C و هه‌روه‌ها سینه‌ماکانی "درێهۆمێرا"، "کاڕلۆڤی ڤاری" تیئاتر، "چاس" Čas، "هوسوفکا" تیئاتر، سینه‌ما "پۆپ" ، سینه‌ما "لازنێ ٣" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەنسوور جیهانی