پاڵەوانێتی لەش جوانی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، یەکێتی لەشجوانی و لێهاتویی لقی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی لقی عێراق و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە، هەستا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی بۆ یاریزانانی پێشکەوتوانی هۆڵەکانی پارێزگای هەڵەبجە .
باس لەوەش کراوە، لە کۆتایدا خەڵات بەسەر یاریزانە سەرکەوتوەکان دابەشکرا، ئەمە و پاڵەوانیەتیەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
کامەران کەریم
August 21, 2021