راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند لە دیدار لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بابەتی چوونەدەرەوەی هیزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەی تاوتوێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە توویتەر نووسی لەگەڵ کالورت فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  دژی داعش بابەتی چوونە دەرەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی تاوتوێ کردووە.
ناوبراو هیچ ئاماژەیێکی بە وردەکارییەکانی گفتوگۆکان لە سەر ئەو بابەتە لەم دیدارەدا نەکردووە.
ئاماژەی بەوەش دا کە پرسی ئاسایشی عێراق و ناوچي و گرینگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش و وشکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەو گرووپانەش لەو دیدارەدا باس و گفتگوگۆی لە سەر کراوە.