سه‌ركونسوڵی کۆماری ئیسلامی له‌ سلێمانی جەختی لە سەر ئەوە کردوە کە توانا و ئیمكانیاتی زانكۆكانی ئێران زیاتره‌ له‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، به‌رنامه‌مان وایه‌ و هیوادارین له‌ دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو بتوانین ئه‌م ژماره‌یه‌ بگه‌یه‌نینه‌ چه‌ند هه‌زار کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سڵێمانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئەمڕۆ لە هوتێل هایکریست بەڕێوەچووە ڕایگه‌یاند؛ سڵاو و ئیحترامم هه‌یه‌ بۆ ته‌واوی میوانه‌ ئازیزه‌كانی خۆمان، به‌شێوه‌ی تایبه‌ت زۆر زۆر به‌خێرهاتنی كاك د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و كام ئازاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سڵیمانی وه‌هه‌روه‌ها كاك د ڕه‌زا نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم و ‌سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی  و هه‌موو سه‌رۆك زانكۆ و نوێنه‌ران و به‌رپرسانی زانكۆكانی تر دەکەم كه ‌ئه‌م بانگیشتنامه‌یه‌ی ئێمه‌یان قبوڵ كرد .
وتیشی، ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین پێشانگای ناساندنی توانا و ئیماكانیاتی زانكۆ هه‌ره‌ باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌  له ‌سلێمانی، دوو ساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌م پێشانگامان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو له‌به‌ر كۆرۆنا نه‌مان توانی ئه‌وه‌بكه‌ین، ئه‌مساڵ  سه‌ره‌ڕای سنورداریه‌كانی كۆرۆنا ئه‌وه‌ دوه‌مین پێشانگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت  كه‌ 10 زانكۆی باڵای هه‌ره‌ باڵای زانستی و پزیشكی و ناپزیشكیه‌كانی ئێران ئێستا لێره‌ ئاماده‌‌ییان هه‌یه‌ و ‌هیوادارین كه ‌ڕووداوێكی گه‌وره‌ لێره‌ بخوڵقێنین .
باسی له‌وه‌شكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به ‌تایبه‌ت له ‌سنوری سلێمانی، ئه‌مانه‌وێ پشت به‌خوا بتوانین كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ زانكۆیی و زانستیه‌كانی نێوانمان په‌ره‌ پی بده‌ین، زانكۆكانی ئێران لە ڕێزی باشترین زانكۆكانن له ‌ئاستی جیهاندا و ئاستیان زۆر زۆر به‌رزه‌، هیوادارین ئه‌مه‌ ببێته‌ هه‌ل و ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌  بتوانین په‌یوه‌ندیه‌ زانستیه‌كانی نێوانمان زیاتر له‌ جاران په‌ره‌ پێ بده‌ین. زانكۆكانی ئێران میوانداری به‌شێكی زۆری خوێندكاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ به‌شه‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا و ‌هیوادارین كه‌ به ‌ناسینی زیاتری توانا و ئیماكانیاتی زیاتری ئه‌و زانكۆیانه‌ بتوانن باشتر و كاریگه‌رتر  میوانداری و وه‌رگری خوێندكاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بن .
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا كه ‌من شانازی ئه‌وه‌م پێ به‌خشراوه‌ وه‌كو سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسڵامی ئێران له‌ سلێمانی ده‌ست به‌كار بم، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 800 خوێندكاری هه‌رێمی كوردستانمان وه‌رگرتووه‌ له ‌زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له ‌ماوه‌ی سه‌ختی كۆرۆنا كه ‌سنورداریه‌كی زۆر دروست بوو بوو بۆ بابه‌تی هاتوچۆ و په‌یوه‌ندی كردن، ئێمه‌ توانیمان ئاسانكاریه‌كی زۆر زۆر  بڕه‌خسێنین بۆ خوێندكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دڕێژه‌ به‌ خوێندنه‌كانیان بده‌ن، بروامان وایه‌ توانا و ئیمكانیاتی زانكۆكانی ئێران زیاتره‌ له‌وه‌ی ئێستا ئێوه‌ ده‌یبینن. به‌رنامه‌مان وایه‌ و هیوادارین له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا بتوانین ئه‌م ژماره‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ چه‌ند هه‌زار نه‌فه‌ر، به‌ڕێوه‌چونی دووه‌مین پێشانگای زانكۆ باڵا و یه‌كه‌مه‌كانی ئێران  له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه‌ بۆ ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌ داماناوه‌ كه ‌بگه‌ینه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌و ێنه‌مان كێشاوه‌ . له ‌پاڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ زانكۆی و زانستیه‌كان دا زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و و باشیان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌ڕیمی كوردستان و به‌تایبه‌تیتر سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین هه‌یه‌، ئاماده‌یی هه‌رجۆره‌ هاوكاریه‌كین و كۆمه‌ڵێك یاداشتنامه‌ی لێ تێگه‌یشـن له‌نێوان زانكۆكانیش ئه‌نجام دراوه‌ و ئاماده‌ی هاوكاری كارئاسانین بۆ هه‌ریاداشتێكی لێتێگه‌یشتن له ‌داهاتوودا  ئه‌نجام بدرێت .
كامه‌ران  كه‌ریم