پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا سێ تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، تۆمەتبارەكان ( س. ی. ك ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( ی. ا. ح ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( م. ر. م ) لەدایكبوی ١٩٩٤ لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا بەبڕێك دراوی ساختەوە دەسگیركران كە ویستوبویان مامەڵەی پێوە بكەن و ساغی بكەنەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٢٨١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم