فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش‌کرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر، "مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی له به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary له هۆڵی "گڕاند هاڵ" Grand Hall له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ که لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە له درێژه‌ی به‌شداریی له فێستیڤاڵی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"، کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" Pupp نمایش‌کرا و له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "لازنێ ٣"Lazne III و هه‌روه‌ها له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" Drahomíra له شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.
په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" ڕۆژی ٢٠ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "زاتۆپێک" Zátopek له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری چیک "داڤید ئۆندریژیژێک" David Ondříček ده‌ستی پێ‌کرد و به نمایشی ٢٠٠ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی تاکوو ڕۆژی ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک درێژه‌ی ده‌بێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی خۆدیدا به مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما به پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری" له هۆڵی گه‌وره‌ی هوتێل "تێرماڵ" ڕێزیی تایبه‌تی له ئه‌ستێره‌ی به‌نابانگی سینه‌مای جیهان "مایکێل کین" Michael Caine ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی ئۆسکار گرت و بڕیاروایه له ڕۆژانی داهاتوووشدا ڕێزیی تایبه‌ت له "جانی دێپ" Johnny Depp ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی بگرێت.
مەنسوور جیهانی