لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی چوارده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیان له‌ سلێمانی كرد.  
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ (2021.8.28) به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌ چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی به دوكاندار و‌  بازرگان و  هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی پیشانگاكه‌یان له‌ تاسڵوجه‌ كرد.
چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی (DBX) بە بەشداری (160) کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 25/8 تا 30/8/2021  بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن.
کامەران کەریم