زایەڵە - دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەگەری کشانەوەشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی گەورەی دروستکردوە، کە بەش بە حالی خۆم ئەوە بەدوور نازانم و ڕەنگە سەرسوڕهێنەرتر لە ڕۆژئاوا و ئەفغانستان بکشێتەوە.
بێگومان، هەلومەرجەکانی هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان بە هەردوو لایەنی پۆزەتیڤ و نە گەتیڤ جیان، بەڵام ناکرێ هەرێم بۆ خراپترین پێشهات خۆی ئامادە نەکا و بەرپرسەکانیشی هەر بالۆرەی خۆراگری و بەرەنگاری لێ بدەنەوە.
دیارە ئەمریکا سیناریۆی جۆراو جۆری لەبەر دەستدان و ئەنجامیش ئەو سیناریۆیە جێبەجێ دەکا کە زیاتر لە بەرژەوەندیی خۆیەتی. ڕەنگە یەکێک لەو سیناریۆیانە پێدانی ڕۆڵێکی زیاتر بێ بە تورکیا لە هەرێم و عێراق، بە تایبەت کە تورکیا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی سەربازیەتی.
من دەپرسم ئەگەر هاتوو بەو پاساوەی سەرەوە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریری بە تورکیا سپارد، ئایا چی دەقەومێ و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم هەڵوێستیان چی و چۆن دەبێ؟