كەناڵی گەلی كوردستان كە میدیای فەرمی یەكێتییە، لە یادی 25 ساڵەی 31ی ئابدا، لە فەیسبوك لۆگۆی پەیجەكەی ڕەش كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كەناڵی گەلی كوردستان لەگەڵ ڕەش كردنی لۆگۆكەیدا نوسیوویەتی: لە ساڵیادی ٣١ ئاب، سڵاو لە شەهیدانی بەرەنگاری سوپای بەعس و تێكرای شەهیدانی گەلەكەمان، سڵاو لە سەبر و خۆراگری میللەتەكەمان كە چاوی لە ئایندە و دوارۆژی گەشترە، سڵاو لە خەڵكی خۆراگری هەولێری پایتەختی كوردستان.
شیاوی باسە بۆنەی یادی 31ی ئابەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەوە و ڕایگەیاند: بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی سارێژ نەبووە.