لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی 31ی ئاب و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، پارتی حكومه‌تی به‌عسی له خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی و هاونیشتیمانیانی خۆی پێ باشتره.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند" کاتێک یادی خیانەتی ٣١ی ئاب دەکەینەوە، بۆچی برادەرانی پارتی ئەوەندە قەڵس دەبن، لەکاتێکدا ئەو رۆژە لە مێژووی کورددا بەخیانەتێکی حاشا هەڵنەگر تۆمارکراوە و کەسیش ناتوانێت نکوڵی لێبکات، باشترە پارتی بزانێت یادکردنەوەی ئێمەش بۆ بریندارکردنی لایەنی بەرامبەر نییە بەو خیانەتە، ئەوەندەی بۆ رێزگرتنە لە خوێنی ئەو شەهیدانەی کە بەناحەق خوێنیان رژاوە و تائێستاش زۆریان تەرمەکانیان نادیارە، ده‌ڵێت"راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوە دەردەخات، کە پارتی حکومەتی بەعسی زۆر لە خوێنی شەهیدانی یەکێتی و هاونیشتیمانیانی خۆیان پێ باشترە"
لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، باشترە پارتی و شوێنکەوتەکانیان لەوە تێبگەن یادکردنەوەی خیانەتی ٣١ی ئاب، بۆ بیرهێنانەوە و دەرس وەرگرتنە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە ناکرێت و نابێت لە پێناو دەسەڵات و یەکلایکردنەوەی کێشەی حزبی هەرگیز پەنا بەرین بۆ دوژمنانی گەلەکەمان، چونکە ئەوان دوژمنی گەل و خاکی کوردستانن و خۆیان مەڵاسداوە و هەمیشە باوەشیان کراوەیە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە ئامادەن گەلەکەمان بفرۆشن.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێـی له یادی 31 ئاب باس له‌وه‌ش ده‌كات، لە بیریشمان نەچێت ناوچەکە بەگۆرانکاری گەورەدا تێدەپەرێت و بێباک بوون بەرامبەر ئەوەی دەگوزەرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێمەکەمان و چارەنوسی میللەتەکەمان دروستدەکات، ده‌ڵێت"حەق وایە لە یادی ئەم خیانەتە گەورەیەدا بۆ جارێکیش بێت بەرژەوەندی میللەت بخەینە پێش بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و بنەماڵەوە، ئەگینا خیانەتکردن و نۆکەری بۆ بێگانە دەبێتە نەریت و بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەشەوە ناوەستێتەوە و بەردەوامی دەبێت، کە ئەوەش تەنها لە سوودی ئەو گەلەگورگانەیە کە بە دیارمانەوە وەستاون".
له‌كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت" تکایە میللەت لەوە زیاتر نیگەران مەکەن، میللەتەکەمان ناچار مەکەن کە بۆ مانەوەی شکۆی خۆی و پاراستنی ئەوەی کە ماوە هەڵوێست وەربگرێت و بە یەکجاری بتانخاتەوە باوەشی گەلەگورگەکان، چونکە هیچ هێز و دەسەڵاتێک ناتوانێت لەبەردەم هێزی گەل خۆی ڕابگرێت.بە هیوای ئەوەی کە خیانەتکاران دەرسیان وەرگرتبێت لەو کارە قێزەونەی کە ئەنجامیانداوە.
ئەم پەیامەى لاهور شێخ جەنگی لەدوای پەیامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دێت کە لە ساڵیادی ٣١ی ئابدا بڵاویکردەوەو دواتریش مەکتەبى سیاسى پارتی ته‌نها به سێ وشه وه‌ڵامی به‌یانه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دایه‌وه.