وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند ده‌وامكردن به شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێت، هه‌ر به‌خێوكارێكیش ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی كرد ده‌وانێت، له ماڵه‌وه منداڵه‌كه‌ی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بخوێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ڵێت" ده‌وامكردن به شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌خێوكاری قوتابیان مافیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندبوون له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و پاڵپشتی ماڵه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ده‌توانن به‌ڵێننامه پڕبكه‌نه‌وه و قوتابییه‌كه‌یان ته‌نیا له تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسینه‌كی و وه‌رزی ئاماده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دوو هه‌فته مۆڵه‌ت ده‌درێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرمی به‌ڵێننامه، له پاش ئه‌وه قوتابی مافی نابێت تاوه‌كو كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو پۆل له قوتابخانه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكراشیكردووه كه "رێنمایی خشته‌ی دابه‌شكردنی به‌شه وانه‌كان و ساڵنامه‌ی خوێندن و شێوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پاڵپشتیی زیاتری قوتابیان و خوێندكاران بۆ چه‌ند قۆناغ و پۆلێك، پاشتر ورده‌كارییه‌كه‌ی گشتاندنی پێی ده‌رده‌چێت و پێویسته سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێوه‌ی پابه‌ندبن".