جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند به‌گوێره‌ى ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به‌پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى داوه، زیاتر له 50 هه‌زار هه‌لى كار له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رده‌بێت و سلێمانى ده‌بێته سه‌نته‌رى بازرگانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر‌ى عێراقدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پڕۆژەی کۆگاکانی ژوری بازرگانی لە سلێمانی گوتی: له سلێمانى 14 پڕۆژه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌م كۆگایانه هه‌یه كه له ڕێگه‌یه‌وه سلێمانى ده‌بێته سه‌نته‌رى بازرگانى بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق‌و بۆ هه‌موو بواره‌كان كۆگاى تایبه‌ت بونى هه‌یه له‌ژێر چاودێریى توندوتۆڵدا.
ڕاشیگەیاند:"چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه گرنگه‌مان دانا ئێستا به خۆشحاڵیه‌وه به‌شێك له پڕۆژه‌كه هاتۆته بون و ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى له سلێمانى بونیاد نراوه".
ئه‌وه‌شى گوت:"له ڕێگه‌ى ئه‌م ناوه‌نده بازرگانیه‌وه پێنج هه‌زار كه‌س هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێت و له‌ده‌ڤه‌رى بیتوێنیش له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌وه هه‌شت هه‌زار هه‌لى كار ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان".
به‌وته‌ى تاڵه‌بانى، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى له‌به‌رده‌ستمانه به‌هۆى ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم به‌ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى داوه، ئه‌وا زۆر زیاتر له 50 هه‌زار هه‌لى كار له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان".
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌گرانبونى نرخى به‌نزینیش، گوتى:"ئێمه له‌حكومه‌ت باجمان زیادنه‌كردوه، به‌ڵام به‌نزین په‌یوه‌ندى به‌گرانبونى نرخى نه‌وته‌وه هه‌یه له‌جیهاندا، هه‌رێمیش به‌شێكى زۆرى به‌نزینه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێت".
قوباد تاڵه‌بانى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه گوتى:"به‌نزین به‌رهه‌مى نه‌وته‌و نه‌وتیش گران بێت به‌نزینیش گران ده‌بێت، له‌عێراقیش هاوكارى كه‌رتى به‌نزین ده‌كات بۆیه گران نابێت، به‌ڵام ئێمه توانا‌مان نییه ئه‌وه بكه‌ین ئێمه ده‌توانین ته‌نها كارئاسانى بۆ بازرگانان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رزان بێت، به‌ڵام ناشبێت ڕێگه بۆ فرتوفێڵ خۆشبكه‌ین، له‌برى ئه‌وه ده‌بێت به‌رهه‌مى ناوخۆ زیادبكه‌ین‌و له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكه‌وتوین بۆ ناردنى به‌نزین".
ئه‌وه‌شى ڕاگەیاند:"هه‌ندێ ڕسوماتیش هه‌بوه له‌ده‌روازه‌كان كه‌ممان كردۆته‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ى نرخ دابه‌زێت، به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر كوالێتى به‌نزین نابێت خراپ بێت ئه‌و به‌نزینه‌ى دێته هه‌رێمى كوردستان".