عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ ساڵح ناسراو به‌ عه‌بدوڵڵاى خه‌یات له ‌شارى سلێمانى به‌هۆى كۆرۆناوه‌ كۆچى دوایی كرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هونه‌رمه‌ندی شانۆکار عه‌بدوڵڵاى خه‌یات ڕۆژی شەممە 4ی ئەیلوولی2021 به‌ كۆرۆنا كۆچى دوایی كرد

عەبدوڵڵای خەیات لە ساڵی 1964 لەدایکبوە، لە شاری هەڵەبجە خوێندنی بنەڕەتی‌ و ناوەندی تەواوکردوە، خوێندنی ئامادەیی پیشەیی هه‌ر لە سلێمانی تەواوکردوە.

"شانۆی ڕێژنە" یەکەم کاری هونەری ببووه‌ لەساڵی 1979، هاوكات خاوه‌نى 30 کاری شانۆییه‌ و بەشداری چەندین فیلم‌ و دراماشى کردوە.

عه‌بدوڵڵا لە مدواییانەدا بەناوی "گوڵی بامێ" یان "جەمال" لەیەکێک لە دراما کوردیەکان ناوبانگی زیاتر په‌یداكرد.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رده‌وام نیگەرانبوو لەکەناڵە کوردیەکان کە گرنگی بە درامای بیانی دەدەن‌ و پارەیەکی زۆری تێدا خەرجدەکەن، ئه‌و هەوڵی دەدا بەرهەمی خۆماڵی هەبێت.

لەمدواییانەدا کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کاری هونەری دروستکرد.