بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە و بەڕێوبەری ناحیەی بیارە لە مەڕاسیمێکدا بنکەی پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە مەڵبەندی تەندرووستی  ناحیەی بیارە بۆ دانیشتوانی ناوچەی هەورامان کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و دەستخۆشی لە تەندرووستی و کارمەندانی مەڵبەندی تەندرووستی بیارەی کردو سوپاسی بەدەمەوەچوونی خەڵکی کرد کە بەڕێژەیەکی بەرچاو ڤاکسین وەردەگرن.
دواتر د. ئازاد مستەفا قادر ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەزیاتر لە 14هەزار هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووەو ڕێژەکەش زیاترە لەو ستانداردەی ڕێکخراوی WHOدایناوە.
کامەران کەریم