پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێل منداڵێک دەشێلێت پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
مقەدەمی ماف پەروەرعەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( ڕەواز عوسمان حەمید) دەشێلێ و هەڵدێت.
دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا .
ناوبراو وتیشی، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کردوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کامەران کەریم