فەرماندەی قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدای هێزی زەوینیی سوپای پاسداران، پەیامێکی ڕاشکاوانەی بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نارد و جەختی کرد کە ئەگەر لە بەرانبەر چالاکی و جموجۆڵی گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی نیشتەجێی هەرێم دەستەوەستان بن، ئەوا ئێران خۆی دێتە ساحەکەوە و بەرەنگاریان دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرداری سەرتیپی پاسدار محەمەد تەقی ئۆسانلو بۆ هەواڵنێران، وتی: دەبێ تاقمە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەربکرێن و ئەم بابەتەمان چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باس کردووە.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەم گرووپانە هەنگاوێک هەڵێنن، ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین بەرەنگاریان ببینەوە.
ناوبراو ئماژەی بەوەش دا کە چەند ئەندامێکی ئەو گرووپە نەیارانەیان دەستگیر کردووە کە لە تیرۆری یەکێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی دەستیان بووە.
داوای لە لاوانیش کرد لە بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپانە دووربکەونەوە و فریویان نەخۆن و یارمەتی دوورکەوتنەوەیان لە ناوچە بدەن.
شیاوی باسە، پێشتریش محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشكانى سوپاى پاسدارانى ئێران په‌یامێكى هۆشداریی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان کرد و نەیشارده‌وه‌ به‌نیازى هێرشى سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كانی ئێرانن کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمە.