زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 له هه‌رێمی كوردستان لێدرا و خوێندنی ناوپۆل ده‌ستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌گوێره‌ی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2021 -2022 لێدرا و راسته‌وخۆ خوێندكاران ده‌ستیان به‌خوێندنی وانه‌ی ساڵی نوێ کرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر لهمهراسیمێكدا زه‌نگی خوێندن لێ دا.
له شاری سلێمانیش، به‌رپرسانی په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی كوردستان- كۆری زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا.
له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان، قۆناغه‌كانی 1-7ی بنه‌ڕه‌تی و 10 و 12ی ئاماده‌یی پێداچونه‌وه به وانه‌كانی ساڵی رابردو ناكه‌ن و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌خوێندنی ناو پۆل ده‌كه‌ن.
شیاوی باسە له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا و به‌هۆی كۆرۆناوه، ده‌وامی رێژه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن په‌یڕه‌و كرا و له زۆربه‌ی خوێندنگه‌كان، خوێندن به ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چو، له‌مساڵدا سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی هه‌فته ده‌وام دەكرێت و خوێندنیش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ناو پۆل دەبێت.