بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت تەماتە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاوردەی هەرمی کوردستان بکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی  ئاو  ڕایگەیاند،  لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکات و داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵیە بەتایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆی دابین بکات.

کامەران کەریم