بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "هەندێک کەس دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناش توشی ڤایرۆسەکە دەبن".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک بۆ ڕۆژنامەنوسان، ڕایگەیاند، "هەندێک کەس دەڵێن دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبن، ئەو بابەتە ڕاستە، بەڵام ڤاکسین ڕێژەی مردن بەڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە".

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، "خۆکوتان کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبون‌و مردن بەکۆرۆنا".

لەماوەی ڕابردودا ژمارەیەک هاوڵاتی دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبون، ئەوەش نیگەرانیی‌و دوودڵی لای هاوڵاتیان دروستکردبوو.