قایمقامی هەڵەبجە لەگەڵ ژمارەیێک بەڕێوبەری شارەکە چەندین پرۆژەیان لە سنورەکە بەسەر کردەوە .
نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی کوشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە، ستار محمود ساڵح، بەرێوەبەری فێرتەنەری هەڵەبجە، نەبەز عوسمان لەو سەردانە مەیدانیەدا سەردانی کۆمەڵێک پرۆژەی کشتوکاڵی و گاوداریمان لە سنورەکەدا کرد، کە پێکدێت لە پرۆژەی پەلەوەری سیروان بۆ بەرهەم هێنانی هێلکە لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە 600 هەزار هێلکە بەرهەم ئەهێنێ، پرۆژە کشتوکاڵی سیروان کە پێکدێت لە 60 خانوی پلاستیکی بۆ بەرهەم هێنانی خەیار و تەماتە .
وتیشی، کێڵگەی جوتیاری نمونەی زانا رەئوف، کێڵگەی جوتیاری نمونەی حاجی ئیسماعیل، کێڵگەی جوتیاری نمونەی کاک ئەحمەد تەپەتۆڵەکە ، کێڵگەی گاوداری مەروان عابد، لەو سەردانە مەیدانییەدا گفتوگۆ لەسەر کارو پرۆژە و بەرهەمەکانیان و بەشداریکردنیان لە پلانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە کرا، دەخوازین ئەم پرۆژانە بەردەوام بێت و بتوانین وەک هەموو پرۆژە کشتوکاڵی و گاودارییەکانی ترپشتیوانیان بین ،دووبارە سوپاس بۆ هەموو جوتیار و گوند نشینانە کە بەدەستی خۆیان ژیان و بژێوییان دابیندەکەن.
کامەران کەریم