قایمقامی سەیدسادق ئاشکرایکرد، پــڕۆژەی کۆنکــرێت کردنــی گــەڕەک و کــۆڵانەکــانــی سیدســادق جێبەجێ دەکرێت .
دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ٩ی ٢٠٢١ ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا لەگــەڵ وەزارەتــی بازرگانی و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکانی عێراق، پیــان ڕاگەیانــدین کــە بە زووتــرین کات پــرۆژەی کۆنکرێت کردنی گــەڕەکی بەرکێو لــە قەزای سیدسادق کاری تەندەرینی بـۆ دەکرێت و جێبەجــێ دەکرێت.
ناوبراو وتیشی، پاشان ئــەوەی کە لە بودجـەی ساڵـی (٢٠١٩) ی عێراق بڕیــاردرا کە بــڕی یــەک ملیـــار دینار تەرخــان کــرا بــۆ پـرۆژەی کۆنکرێت کردنـــی گەڕەکــی بەرکێو لــە قەزای سیدســادق، بەڵام بە هۆکــاری کێشــەی ئیداری ئــەو پرۆژەیە دواکــەوت و نەکەوتە بواری جێبەجێکردن .
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئــەم مەبــەستە ئاگــاداری هاووڵاتیانـی گەڕەکـی بەرکێو دەکەیــن، خۆشبەختانە ئەمڕۆ جارێکی تر ئەو پرۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن و لە نزیکترین کات کاری ئیداری و هونەری و تەندەرینی بۆ بدەکرێت و پرۆژەکە بە هەمان بڕە پارە و دەرخستەی پێشوو جێبەجێ دەکرێت .
سازدانی - کامەران کەریم