چالاكوانێكی مه‌ده‌نی ئاشكرایده‌كات، له عێراق زه‌مه‌نێكی دوور و درێژی ده‌وێت تاوه‌كو ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیه‌تی بكرێت، دۆخی كورد له پێشتر باشتر نابێت .
دانا عه‌بدوڵا چالاكوانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، پێم وانیه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق هیچ گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنێك هه‌میشه ده‌گوترێت گۆڕانكاری زۆر گه‌وره به‌رێوه‌یه موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره به‌رێوه‌یه ئه‌مانه هه‌مووی ئیستیهلاكی ئیعلامین، من بۆخۆم قه‌ناعه‌تم پێیان نیه كه گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ ڕووبدات چونكه له ڕاستیدا عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی له عێراق پێویستی به زه‌مه‌نێكی زۆره تا گۆڕانكاری له سیستمی حومكڕانیه‌كه و دۆخه‌كه‌ش بكات به زه‌مه‌نی زۆردا هاتووه كاتی پێویسته هه‌تا ئه‌و گۆڕانكارییه ڕوبدات عه‌سای سیحری به‌هیچ كه‌س و هیچ ته‌ره‌فێك نیه بتوانێت گۆڕانكاری له‌وبوارانه‌دا بكات هه‌ربۆیه پێویستی به‌كاته .
وتیشی: زه‌مه‌نێكی دورو درێژی ده‌وێت هه‌تاوه‌كو ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات بكرێت، به‌نیسبه‌ت دۆخی كوردیشه‌وه پێم وانیه باش بێت له پێشووتر، چونكه به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان یه‌ك نین، یه‌ك ڕیز نین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به تۆختر له به‌غداد ده‌ركه‌وتووه و هه‌تا ئێمه لێره به‌هێز نه‌بین له به‌غداش به‌هێز نابین، هه‌رێمێكی لاواز و سستمان هه‌یه وه غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و نادادییه، ئه‌م گه‌نده‌ڵی و نادادیی و دوبه‌ره‌كی ناوخۆیی هه‌رێم وای كردووه له به‌غداش ئێمه هیچ حسابێكمان بۆ نه‌كرێت و نه‌توانین قسه‌یه‌كمان هه‌بێت له گۆڕانكاریه‌كان ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌تا كورد بڕبڕه‌ی پشتی دروست كردنی عێراقی نوێ بوو به‌ڵام ئیستا له هامشێكی هامشداین به‌داخه‌وه .
ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن – كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم
September 18, 2021