وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی وێڕای وەسفی ڕێکخراوی شانگهای بە ڕێکخراوێکی چەند ڕەهەندی بە دەفرایەتی زۆرەوە، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەندامێتی ئێران لەو ڕێکخراوە، شکستی کۆتایی پڕۆژەی خستەپەراوێزی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە پرێس کۆنفڕانسی ڕۆژانەی هەروەها لەبارەی بارودۆخی لوبنانەوە، وێڕای ئاماژە بە ناردنی بەنزین بۆ ئەو وڵاتە، پابەندی تاران بە یارمەتی گەیاندن بە دۆستەکانی لەم نێوە لە ڕێگای فرۆشی سووتەمەنی بە بەیرووت، ڕاگەیاند و وتی هیچ لێدوانێک لە سەر دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتە نادات.
خەتیب زادە ئاشکراشی کرد کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ دەگاتە نیۆیۆرک و کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان دەبێت.