ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، كورد وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق ڕۆڵ و كاریگه‌ری ده‌بێت، هیوادارم ئه‌م كوتله‌ی هاوپه‌یمانیه له داهاتوودا ڕۆڵ وكاریگه‌ری خۆی ببینێت .
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا ئه‌ندامی خولی پێشووی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، ئه‌مه پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنه له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، به‌بڕوای من ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌كاره باشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنج و تێبینیه‌ك له‌سه‌ر شێواز و پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چونی هەڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام هەڵبژاردن بۆخۆی له‌كات و ساتی خۆیدا چوار ساڵ جارێك كارێكی باشه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ناونراوه هه‌لبژاردنی پێش وه‌خت، هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراق به‌كۆمه‌ڵیك كێشه و ته‌نگژه‌ی جۆرا و جۆر ده‌گوزه‌رێ هه‌م له ڕووی سیاسی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی بۆیه پێم وابێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدانی له‌كات و ساتی خۆیدا كارێكی باشه .
وتیشی: سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتی، به‌بڕوای من بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرا هێزی سیاسیه‌كان به‌گشتی هاوپه‌یمانی ببه‌ستن بۆئه‌وه‌ی به تیمێكی به‌هێز له‌به‌غدادا به‌شداری بكه‌ن و بچنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه .
ڕونیشیكرده‌وه: سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانێته‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی دیاره بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌یه‌كی به‌هێز هه‌بێت له به‌غدادا كه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و ته‌نگژه‌كانی كه له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا هه‌یه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه به ڕای من له ئێستادا كارێكی شیاوه ده‌كرا لایه‌نی دیكه به‌شداری تێدا بكردایه، هیوادارم بتوانرێت له ئاینده‌دا ئه‌م كوتله‌یه كه كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانه ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی ببینێت وه‌هه‌وڵ بدات بۆچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌له‌پێناویدا دروست بووه و كاری ده‌كات .
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ كورد وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی عێراق ڕۆڵ و كاریگه‌ری ده‌بێت و پێم وایه هیچ كات و ساتێك حكومه‌تی عێراق دروست نابێت به‌بێ پێكهاته‌ی كورد چونكه پێكهاته‌یه‌كی گرنگه خۆمان باش ده‌زانین عێراق پێكهاتووه له پێكهاته‌كانی شیعه و سونه و كورد به‌بێ به‌شداری بونی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌مانه تێیدا حكومه‌تی عێراقی ته‌شكیل نابێت ئه‌گه‌ر ته‌شكیلیش ببێت حكومه‌تێكی له‌رزۆكه و لاوازه .
هێمای به‌وه‌شكرد: به‌بڕوای من به‌شداربونی كورد بۆخۆی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هیوادارم ئه‌و ژماره كورسیه‌ی كه دیاری كراوه بۆهه‌رێمی كوردستان به‌كه‌ركوكیشه‌وه خه‌ڵكانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا و ئه‌كادیمی بن و له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا بن بۆچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادا دروست بووه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌هه‌یه .
سازدانی چاوپێكه‌وتن- كامه‌ران سه‌ید كه‌ریـم