وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و مردن بە کۆڕۆنای ڕاگەیاند کە سلێمانی لە ڕووی توشبوونەوە پلەی یەکەمی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 81 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون و لەم نێوەدا 42 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی ئەیلولی 2021، لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 454 کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە